كوردستان24 ئه‌نجامی به‌رایی رێژه‌یه‌ك له ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی بڵاوده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامه و په‌یامنێری كوردستان24، ناوی ئه‌و كاندیدانه ئاشكراده‌كات تارێژهی 30% جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، 1034 ئه‌ندامی كۆنگره له كۆی 1056 ئه‌ندامی به‌شداربوو له كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌نگیانداوه.
هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان له سێ وێسته‌گه‌دا له‌ژێر چاودێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و لیژنه‌ی دادوه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، خالید عه‌باس، نوێنه‌ری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا 30 فۆڕمی ده‌نگدانی پوچه‌ڵ له وێسته‌گانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان هه‌یه، به‌هۆی ده‌نگدان زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ی بۆ ئه‌ندامانی كۆنگره دیاریكراوه.
زیاتر گوتی، تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامده‌بێت و دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌كه‌ی، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئاشكراده‌كرێت.
په‌یامنێری كوردستان24 لیستی ناوی ئه‌و كاندیدانه ئاشكراده‌كات كه تا جیاكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 30%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه و له‌ژێر چاودێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و لیژنه‌ی دادوه‌ران و به ئاماده‌بوونی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی.
129 كاندید له كێبڕكێدان بۆ ئه‌ندامییه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ه‌وه، 41 كه‌س وه‌ك ئه‌ندام و نۆ ئه‌ندامی دیكه‌ش وه‌ك یه‌ده‌گ هه‌ڵده‌بژێردرێن.
لیستی ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان تاوه‌كو ئێستا زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه تا رێژه‌ی 30%ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
1. سیداد بارزانی
2. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د
3. سیروان بارزانی
4. ئومێد خۆشناو
5. ئامینه زكری
6. ئیسماعیل حاچك
7. ئاراس حه‌سۆ میرخان
8. ئه‌شواق جاف
9. ئه‌ڤین هروری
10. هێمن هه‌ورامی
11. به‌هرام عه‌ریف یاسین
12. نه‌جات عه‌لی
13. نه‌وزاد هادی
14. عه‌لی ته‌ته‌ر
15. موحسین گه‌ردی
16. ئومێد سه‌باح
17. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا
18. عه‌لی حوسێن
19. بڵند ئیسماعیل
20. عه‌بدولواحید رواندزی
21. پشتیوان سادق
22. سه‌ربه‌ست له‌زگین
23. عه‌بدولخالق باپیری
24. نوری شنگالی
25. عه‌لی عه‌ونی
26. قادر قاچاغ
27. لیزا فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یی
28. گوهدار شێخۆ
29. هیوا ئه‌حمه‌د
30. جه‌عفه‌ر ئیمینیكی
31. چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا
32. دڵشاد شه‌هاب
33. هیوا گه‌یلانی
34. ئاشتی كۆچه‌ر
35. زاگرۆس فه‌تاح
36. سه‌گڤان هالۆ
37. نوری حه‌مه‌عه‌لی
38. ڤیان سلێمان
پێشتریش مه‌حموود محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی به كوردستان24ی راگه‌یاند، 41 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و 10 ئه‌ندامی دیكه‌ش راسته‌وخۆ بوونه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ند.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هه‌ر یه‌كه له (فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، عزه‌ددین به‌رواری، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی، ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زه‌عیم عه‌لی و عارف ته‌یفوور) به پشتگیری سه‌رۆك بارزانی بوون به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی به پێكهینانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار، كۆتاییهات كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 10 ئه‌ندام پێكهاتبوو.
رۆژی هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتیدا، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی په‌سه‌ندكرا كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، 76 كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، وه‌ك رێزلێنان له رۆڵ و خه‌باتیان، میدالیای بارزانی‌یان پێبه‌خشرا.