عه‌لی باپیر پیرۆزبایی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كرد و تێیدا رایگه‌یاند، "به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جه‌نابتان به سه‌رۆكی پارتیی، پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م".
ده‌قی نامه‌كه
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
السلام علیكم ورحمة الله
به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جه‌نابتان به سه‌رۆكی پارتیی، پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هه‌روه‌ها له هه‌ردوو جێگره‌كه‌ت، هیوادارم ئه‌م كۆنگره‌یه‌تان هۆكاری وه‌رچه‌رخانیكی ئه‌رێنیی بێ له سیاسه‌تی پارتیی و چاوپێداگێڕانه‌وه‌یه‌كی جیددیی به بارودۆخی هه‌رێمدا، چ له‌ڕووی ته‌بایی سیاسیی، چ له‌ڕووی شێوه‌ی ئیداره‌دان و حوكمڕانییه‌وه.
براتان: عه‌لی باپـیر
5/11/2022ز
11/4/1444كـ