هێمن هه‌ورامی: ده‌رگای پارتی به رووی هه‌موو لایه‌نه‌كان كراوه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2023 ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت پارتی سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌یڕه‌وده‌كات.
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، له دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14، له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی په‌سه‌ندكراوی پارتیدا، تیمی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له 2023دا ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پارتی سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌یڕه‌وده‌كات بۆ گفتوگۆیه‌كی جددی بێمه‌رج له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئاڵه‌نگاریی گه‌وره‌یان بۆ دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، هێمن هه‌ورامی گوتی، پرسی كاركردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ر هه‌موارێك كه پێویست بكات له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاماده‌سازییه ته‌كنیكی، یاسایی و سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت له ساڵی داهاتوودا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، له‌گه‌ڵ پرسی ده‌ستوور، گفتوگۆیان جددیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.