وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێك ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارده‌دات له‌مه‌ودوا رۆژانی شه‌ممه‌ش له دیوانی وه‌زاره‌ت ده‌وامبكات بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری هاووڵاتییان و گوێگرتن له داواكارییه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (8ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ پاڵپشتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی، له‌مه‌ودوا رۆژانی شه‌ممه‌ش له دیوانی وه‌زاره‌ت ده‌وامده‌كات بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری هاووڵاتییان و گوێگرتن له داواكارییه‌كانیان.
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لەپاش کۆنگرەی 14ی پارتی، ئەرک و بەرپرسیاریەتی هەمووان زیاتر بووە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و هاوکاری سەرۆک بارزانی و جێگرانی سەرۆک.
ئالان حه‌مه سه‌عید رایگه‌یاندووه، بۆ پاڵپشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارنامەی كابینه‌كه‌ی، کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتییه، رۆژانی شەممەش (کە رۆژی پشووی دیوانی وەزارەتە)، لە کاتژمێر 10:30 بەیانی 3:30ی دوای نیوه‌ڕۆ، له‌گه‌ڵ تیمی نووسینگەکەم لە دیوانی وەزارەت دەوام دەکەین بۆ زیاتر راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "وەک کادرێکی پارتی کەمتمانەی ئەوەم پێدراوە لە کەرتی پەروەردە و فێرکردن‌دا خزمەت بکەم، بە گوڕ و تینێکی زیاترەوە پارتی وەک وەسیلەیەک بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک بەکاردێنم".
ئالان حه‌مه سه‌عید له كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له رۆژانی (3 بۆ 6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) له شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداریكرد و یه‌كێك بوو له كاندیدانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان.