لوتکەی رێکخراوی دەوڵەتانی تورک لە ئۆزبەکستان دەستیپێکرد
K24 – ههولێر:
نۆیەمین لوتکەی سەرۆک وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی دەوڵەتانی تورک (TDT) لە شاری سەمەرقەند لە ئۆزبەکستان، دەستیپێکرد.
به گوێرهی زانیارییهكانی ئاژانسی ئهنادۆڵی توركی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، لە کاتی گەیشتنی بە ناوەندی کۆنگرەی "شاری ئەبەدی" لەلایەن سەرکۆماری ئۆزبەکستان، شەوکەت میرزایۆیەڤ پێشوازییلێکرا.
لوتکەکە لە ژێرناوی "قۆناغێکی نوێی شارستانییەتی تورک، بەرەو خۆشگوزەرانی و گەشە و بووژانەوەی هاوبەش" لە سەمەرقەند بەڕێوەدەچێت.
هەریەک لە (سەرۆكکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان)، (سەرۆكکۆماری ئۆزبەکستان شەوکەت میرزایۆیەڤ)، (سەرۆكکۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ)، (سەرۆكکۆماری کازاخستان قاسم جۆمەرت تۆکایەڤ)، (سەرۆكکۆماری قرغیزستان سادر جاپارۆڤ)، (سەرۆکی پێشووی تورکمانستان گوربانگولی بەردیموحەمەدۆڤ) و (سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان) ئامادهی لوتكهكه بوون.