به ڤیدیۆ.. خۆكوژێكی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبول به‌ر له خۆته‌قاندنه‌وه ئه‌فسه‌رێك ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له‌كامێراكانی چاودێری ناو فڕۆكه‌خانه ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێك له‌و دوو خۆكوژه‌ی خۆیان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبول ته‌قانده‌وه، ته‌قه له ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس ده‌كات، كه جلی مه‌ده‌نی له‌به‌ره و ده‌یكوژێت.
رۆژی 28ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2016، دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی، فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركیان له ئیستانبول كرده ئامانج، له ئاكامدا 43 كه‌س كوژران و زیاتر له 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و تا ئه‌مڕۆش به‌رپرسانی ته‌ندروستی توركیا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌ی قوربانییان له‌به‌ر بوونه‌وه‌دایه.