دیاربه‌كر.. له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كرێكارێك گیان له‌ده‌ستده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نێو كارگه‌یه‌كدا رووده‌دات و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیان له‌ده‌ستده‌دات و سێ كریكاری دیكه‌ش بریندارده‌بن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ـی تشرینی دووه‌می 2022، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئه‌له‌منیۆم لە ناوچەی پیشەسازی دیاربەکری باكووری كوردستان روویداوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا کرێکارێك گیانی له‌ده‌ستداوه و سێ كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بوونه و برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
به‌گوێره‌ی زانیارییەکان، ئه‌و كرێكاره‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه خه‌ڵكی سووریایه، سه‌باره‌ت به هۆكاری روودانی ته‌قینه‌وه‌كه، په‌یامنێری كرودستان24 رایگه‌یاند، تەقینەوەکە بەهۆی غازی زیاده‌ی نێو فڕنه‌یه‌كی كارگه‌كه‌دا روویداوه.