یادی 238 ساڵهی بنیاتنانی سلێمانی دهكرێتهوه

K24 – ههولێر:
وەزارەتی ڕۆشنبیرى و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە بۆنەى یادی ٢٣٨ ساڵەى بنیاتنانی شارى سلێمانی فێستیڤاڵێکی سێ ڕۆژە رێکدەخات.
بڕیارە فێستیڤاڵەكە، سبەى دووشەممە (١٤ى تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەرى ٢٠٢٢)، کاتژمێر (٠٣:٣٠)ـى دوای نیوەڕۆ دەستپێبکات.
چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە سەرەتا لە تەلارى هونەر دەستپێدەکەن، دواتر لە سەرای سلێمانى و چەند شوێنێکی دیکەى گشتیی چالاکی هونەری، ڕۆشنبیرى، کولتوورى، شێوەکارى ئەنجامدەدرێن، هەروەها کارى دەستیی، بەرهەمی گەنجان و بەهرەمەندانی کورد، نموونەی خوان و خواردنی کوردیی نمایش دەکرێن و بەردەوامی بە چالاکییەکانی فێستیڤاڵ دەدرێت.
لە ڕۆژى یەکەمی چالاکییەکانی فێستیڤاڵدا کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیکی کوردیی، چالاکی هونەرى هەمەڕەنگ لە سەرای سلێمانی پێشکەش دەکرێت. لە ڕۆژى دووەمیشدا كۆنسێرتێكی هونەریی تایبەت و لە ڕۆژى سێیەمیشدا کۆنسێرتێکی تایبەت بە منداڵان لە تەلاری هونەر رێکدەخرێت، جگە لە کۆنسێرت و چالاکییە هونەرییەکان، هاوکات لە پارکی هەوارى شار، ژمارەیەک چالاکی وەرزشى رێکدەخرێن.