سوودانى: شاندێكمان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێناوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، شاندێكیان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌میانی كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24ی دایه‌وه و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كار له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، شاندێکیان بۆ دانوستان لەگەڵ حكومه‌تی هەرێمی کوردستان پێکهێناوه و كارده‌كه‌ن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتیشی، خواستێكی راسته‌قینه هه‌یه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌هه‌ردوولا بۆیه گه‌شبینی خۆی نیشاندا بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان ده‌چێته به‌غدا.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی نێوان ئه‌و شانده باڵایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، پرسی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2023 و دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز ده‌بێت.