تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندیدكرد
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2024ـی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندیدكرد و ده‌ڵێت، رێگە نادەن جۆو بایدن چوار ساڵی دیکەی بۆ نوێ بکرێتەوە، چونکە وڵاتەکە بەرگە ناگرێت.
له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا و له رێوه‌ڕه‌سمێكی گه‌وره‌دا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2024ـی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندیدكرد و رایگه‌یاند: بۆ ئەوەی جارێکی دیکە شکۆ و گەورەیی بۆ ئەمریکا بگه‌ڕێنینەوە، من ئەمشەو ئاشکرای دەکەم، من خۆم کاندید دەکەم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
گوتیشی، "من دڵنیاتان دەکەمەوە جۆو بایدن چوار ساڵی دیکە وەک سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام نابێت، چونكه وڵاتەمەکان بەرگە ناگرێت، من ئەمە بۆ پێکەنین ناڵێم بەڵکو بە گریانەوە دەیڵێم، وڵاتەکەمان لە ڕووی ئابوورییەوە زۆر بەرگەی گرتووە".
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا باسی له جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا كرد و له‌وباریه‌وه ره‌خنه‌ی تووندی له كابینه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌وه‌ته‌ی جۆو بایدن بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له چه‌ندین ناوچه‌ی جیهان جه‌نگ سه‌ریھه‌ڵداوه، بۆیه جارێكی دیكه رێگه ناده‌ن بایدن بگه‌ڕێته‌وه كۆشكی سپی.
ئابووری ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێك بوو له‌و ته‌وه‌رانه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی له‌سه‌ر كرد و به‌گوته‌ی ناوبراو، "رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار". له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا، تره‌مپ داوایكرد چی دیكه ئه‌مه‌ریكا پشت به په‌كین نه‌به‌ستێت، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا، "چین رێزێكی زۆر له ئه‌مه‌ریكا ده‌گرت، به‌ڵام ئێستا وانییه".