له ئێران 9 كه‌س كوژران
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌سه‌ر ماتۆڕسكیل، ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كه‌س كرد و له ئاكامدا 9 كه‌س كوژران، كه ژماره‌یه‌كیان منداڵن.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكرده‌وه، خۆپیشانده‌رێكی دیكه له بۆكان گیانی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها له ئاكامی پێكداهه‌ڵپژانه‌كانی سه‌ر شه‌قام له خۆرئاوای ئێران 10 كه‌س كوژراون.
له 16ی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه، به هۆی گیانله‌ده‌ستدانی مه‌هسا ئه‌منی، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له شاره‌كانی ئێران سه‌ریانهه‌ڵداوه.
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار دوێنێ چوارشه‌ممه به‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌وه بوون و ته‌قه‌یان له هاووڵاتیان كردووه و له ئاكامدا حه‌وت كه‌س كوژران، كه یه‌كێكیان ژنه و دووانیان منداڵن و ته‌مه‌نیان 9 ساڵ و 13 ساڵه.
ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه، گرووپێكی تیرۆریست خۆپیشاندانی به‌رده‌م بازارێكی ناوه‌ندییان كردووه‌ته ئامانج و ته‌قه‌یان له خه‌ڵك و ئه‌فسه‌رانی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه كردووه، 8 كه‌سی دیكه بریندار بوون، كه سیانیان پۆلیس و دووانیان له هێزه‌كانی به‌سیجن.
ئاژانسه ئێرانییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه دووه‌م هێرشی تیرۆریستییه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه رووی دابێت.
هێرشی یه‌كه‌م له 26ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو بوو، كه له شاری شیرازی باشووری ئێران كرایه سه‌ر مه‌زارگه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی و له ئاكامیدا 13 كه‌س كوژران و داعش به‌رپرسیارێتی كرده‌وه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه: AFP