ئاماری قوربانی بۆردومانه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر كه‌مپی نیشته‌جێبوونی كوردانی رۆژهه‌ڵات و هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن كه‌وتنه ئاماده‌باشییه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، عه‌لی بوداغی، ئه‌ندامی رێبه‌ری حدكا به كوردستان24ی راگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌یه‌كیان به‌ناوی به‌هزاد له بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌هیدبووه.
رێناس عه‌لی په‌یامنێری كوردستان24 له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید خالید له كۆیه ئاشكرایكرد، ته‌رمی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه و ده‌نگۆی برینداربوونی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه كه له قه‌ڵای دیموكرات بوونه.
ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به كوردستان24 راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له‌دوای بۆردومانه‌كان به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كان به‌ڕێكه‌وتوون به‌ڵام نه‌یانتوانییه‌وه بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست، له‌وباره‌یه‌وه‌ش په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی بیستنی به‌رده‌وامی ده‌نگی درۆنه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌موولایه‌كیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه نزیكی شوێنی رووداوه‌كان نه‌كه‌ون.
هۆشمه‌ند سادق په‌ییامنێری كوردستان24 ئاشكرایكرد، دوو كه‌س به سووكی برینداربوون له كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له جێژنیكان له شاره‌دێی به‌حركه له پارێزگای هه‌ولێر، كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری پزیشكی له نه‌خۆشخانه نه‌بووه.
هه‌روه‌ها ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، بۆردومانه‌كانی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای زیانی گیانی، بووه‌ته هۆی زیانی ده‌روونی بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه.
سه‌باره‌ت به ده‌وامی قوتابخانه‌كان له قه‌زای كۆیه، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌رپرسانی باڵای قه‌زاكه‌ی گواسته‌وه كه تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێكیان له‌باره‌ی راگرتنی پڕۆسه‌ی خوێندن نه‌داوه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن بۆ زیاتر روونبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای رۆژی دووشه‌ممه (21ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، قه‌ڵای دیموكرات له كۆیه، بنكەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان لە بانەگەور و زڕگوێز له سلێمانی و كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له شاره‌دێی به‌حركه له پارێزگای هه‌ولێر بۆردومانكرا.
ئه‌م هێرشانه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە (14ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردسانی ئێران لە زڕگوێز، كه بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س و برینداربوونی هه‌شت كه‌سی دیكه.
هه‌روه‌ها رۆژی (28ـی ئەیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، له ئه‌نجامدا 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 51 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.