به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیاریكرا
K24 – هه‌ولێر:
فازڵ میرانی به به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیاریكرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان24 راگەیاند ئەمڕۆ شه‌ممه (26ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و پێنج ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، فازڵ میرانی بە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیاری‌کرا.
رۆژ(24ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له كۆبوونه‌وه‌ی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بەرپرسی مەکتەب و بەشەکانی دیاریکران. هه‌روه‌ها رۆژ(19ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له كۆبوونه‌وه‌ی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیاریكران.
پێشتریش له رۆژ(12ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌ڵبژێردران.
له رۆژی كۆتایی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی (6ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كه له شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی هه‌ڵبژێردران.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی به پێكهینانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار، كۆتاییهات كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 10 ئه‌ندام پێكهاتبوو.
رۆژی هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتیدا، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی په‌سه‌ندكرا كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، 76 كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، وه‌ك رێزلێنان له رۆڵ و خه‌باتیان، میدالیای بارزانی‌یان پێبه‌خشرا.