کوردستان24 ناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی بڵاودەکاتەوە

.
.

K24 – هەولێر

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێن، کوردستان24 ناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی بڵاودەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، هەر یەک لە سیداد بارزانی، هێمن هەورامی، هیوا ئەحمەد مستەفا، زاگرۆس فەتاح، نەوزاد هادی، ئامینە زکری، سەربەست لەزگین، پشتیوان سادق، عەلی حوسێن و فوئاد حوسێن ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران.

هەروەها فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، هوشیار زێباری، زەعیم عەلی، رێبوار یەڵدا، مەحموود محەممەد، کەمال کەرکووکی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵبژێردرانەوە.

ئەمڕۆ شەممە 12/11/2022 کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا نۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران و حەفت ئەندامی دیکەش کە پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوون هەڵبژێردرانەوە.

لە 3/11/2022، پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی 14ی لە دهۆک بەست، لە کۆنگرەدا سەرۆک بارزانی بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرایەوە و هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆک هەڵبژێردران.