خامنه‌یی: دوژمنان ده‌یانه‌وێت ئێران بڕوخێت
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی، رایگه‌یاند، وڵاتانی خۆرئاوا ده‌یانه‌وێت ئێران بڕووخێنن، به‌ڵام له‌وه‌دا سه‌رنه‌كه‌وتن.
له وتارێكدا خامنه‌یی، گوتی: خۆرئاواییه‌كان ده‌یانوت ده‌بێت شه‌ش وڵات بڕوخێنین تا بگه‌ینه ئێران و بیڕوخێنین.
هه‌روه‌ها گوتی: ملیۆنان به‌سیجی رێكخراو و ملیۆنان به‌سیجی ناڕێكخراو به‌رگری له كۆماره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، هێزه‌كانی به‌سیج، ئاماژه‌ن بۆ زیندووێتی و نوێبوونه‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی، به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی دوژمنایه‌تی خۆیان بۆ شۆڕش پیشان ده‌ده‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا،خامنه‌یی گوتی: میدیای دوژمن هه‌واڵی درۆ و چه‌واشه‌كاری بڵاوده‌كاته‌وه و به‌شێك له بێ ئاگایان له ناوخۆدا وته‌ی دوژمنان دوباره ده‌كه‌نه‌وه و ئامانجیانه ئێران لاواز بكه‌ن.
له باره‌ی رێككه‌وتنی ناووكییه‌وه گوتی: دوژمن ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنێك واژوو بكرێت، ئێران نه‌توانێت چه‌ك و درۆن بۆ به‌رگری له خۆی درووست بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كێشه‌ی تاران و واشنتن به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا ئیمتیازی بۆ خۆی ده‌وێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، دوژمنانی ئێران، سووریا، عێراق، لوبنان، لیبیا، سوودان و سۆماڵیان كرده ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی له قووڵایی ستراتیژی ئێران بده‌ن.
ئه‌وه‌یشی وت: رۆڵی ئێران له عێراق و سووریا و لوبنان پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌بار برد.