پاسەوانی سنوور لەبارەی دامەزراندن روونکردنەوە دەدات

هێزەکانی پاسەوانی سنووری لە حاجی ئۆمەران - فۆتۆ: کوردستان24
هێزەکانی پاسەوانی سنووری لە حاجی ئۆمەران - فۆتۆ: کوردستان24

K24 – هەولێر

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری سەر بە حکومەتی عێراق، لەبارەی دەنگۆی دامەزراندن روونکردنەوە دەدات و رایدەگدیەنێت، تائێستا بە فەرمی ئەو بابەتە لە ئارادا نییە.

لە روونکردنەوەی بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور هاتووە: "سەبارەت بە دەنگۆی پێکهێنانی لیوایەک و دامەزرادن، ئەو دەنگۆیەی رەتدەکەینەوە و لە ئێستادا بە فەرمی هیچ بابەتێکی دامەزراندن لە فەرماندەییەکەمان نییە".

ئاماژە بەوەشکراوە، کاتێک بە فەرمی دامەزراندن هەبێت لە پەیجی فەرمی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور رایدەگەیەنن.

ئەم روونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت، کە بڵاوکرابووەوە پاسەوانی سنووری عێراق بە مەبەستی توندوتۆڵکردنی سنوورەکان ژمارەیەک کەس لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنن.