له منبج گه‌ره‌كی حه‌زاونه كۆنترۆڵكرا
K24 – هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج رایگه‌یاند گه‌ره‌كی حه‌زاونه و خاڵی ده‌وار جه‌زیره كۆنترۆڵكراون و هێزه‌كانیان به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاره‌كه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان رایانگه‌یاند چه‌كدارانی داعش به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو هێرشیانكرده سه‌ر گه‌ره‌كی حه‌زوانه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كه بگاته ئامانجه‌كه له لایه‌ن شه‌ڕوانانه‌وه ته‌قێندرایه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 له منبج رایگه‌یاند هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پاش شه‌ڕ و پێكدادانێكی قۆڕس گه‌ره‌كی حه‌زاونه له "مبنج"یان كۆنترۆڵكرد و چه‌كدارانی داعش له‌ناو تۆنلێه‌كان هاتوچۆ ده‌كه‌ن، كه تا ئێستا شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه.
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منبج له سه‌ره‌تای مانگی رابردوو ده‌ستپێكردووه كه هێزه‌كانی سوریا دیموكرات و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج به پشتیوانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له چه‌ندا لاوه چوونه ناو شاری منبج.