یڵدرم: ئۆپه‌راسیۆنی منبج به‌بێ ئه‌مریكا و رووسیا مانای نییه
K24 - هه‌ولێر:
بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سەر ناوچەی منبج لە سووریا رایگه‌یاند:" به‌بێ بوونی هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنه‌كه هیچ مانایه‌كی نییه، چونكه له‌وانه‌یه رووداوەکان ئاڵۆزتر بن. بۆ ئەمەش ئێستا لەسەر ئاستی سەربازیی و تەکنیکی کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت".
یڵدرم ئه‌و قسانه‌ی له‌میانی پرۆگرامێكی ھاوبەشی کەناڵی A Haber و ATV دا كرد، كه بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی پرس و باسه گه‌رمه‌كانی رۆژ میواندارییان كردبوو.
لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا تورکیا ئۆپەراسیۆنی منبج ئەنجام دەدات یاخود نا؟ یڵدرم گوتی:"بێ دەستەبەرکردنی ھەماھەنگی لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بێ مانایە. چونكه له‌وانه‌یه رووداوەکان ئاڵۆزتر بكه‌ن. بۆ ئەمەش ئێستا لەسەر ئاستی سەربازیی و تەکنیکی کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت".
لە وەڵامی پرسیارێکدا كه لەبارەی ئەگەری رادەستکردنەوەی فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکە جەنگییەی سووریا کە لە تورکیا کەوتەخوارەوە، یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە چارەسەری پزیشکی بۆ فڕۆکەوانەکە به‌رده‌وامه و راشیگەیاند تاوەکو ئێستا ھیچ رێکارێکی یاسایی بۆ رادەستکردنەوە یاخود بۆ دەستبەسەرکردنی فڕۆکەوانە نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر".
هه‌روه‌ها گووتی:" لە ئێستادا ئەنجامدانی رێکاری پێویست بۆ رادەستکردنەوەی یاخود دەستبەسەرکردنی نه‌بووه‌ته جێگه‌ی باسكردن، چاره‌سه‌ركردن و رزگاركردنی ژیانی بابەتێکی مرۆڤایه‌تییه. چارەسەری تەواو دەبێت و لە ئێستادا شاندێکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکھێنراوە و سبەی دەست بەکارەکانیان دەکەن. بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی ئامادە دەکرێت، رێکاری پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر. وا بزانم ئەمڕۆ داوای بینینی خێزانەکەشی کردووه ".
لە وەڵامی پرسیارێک کە "ئایا مۆڵەت بەوە دەدەن؟" یڵدرم گوتی: "مۆڵەت دەدەین. پێویستە مۆڵەت بەمە بدرێت و پێموایە مۆڵەتدان کارێکی شیاوە. لەوبارەیەوە ھەڵوێستی ئێمە لەبارەی رژێمی سووریا دیارە، بەڵام ئێمە میوانداری لە سێ ملیۆن پەنابەر دەکەین و لە نەریتی ئێمەدا ئەو مرۆڤانەی دووچاری كێشه و گرفت ده‌بنه‌وه ده‌بێت بەشێوەیه‌كی مرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت ".
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌نادۆڵو