سوپاى سوريا: چه‌ند سه‌ربازێك به‌هۆى بۆردومانى توركياوه كوژران و بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپاى سووريا رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى سوپا به هۆى بۆردومانى توركياوه كوژراون و بريندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه روونيكرده‌وه، سوپاى توركيا بۆردومانى پێگه‌كانى سوپاى سوورياى له خۆرئاواى منبج كردووه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سانا، رۆژى 9ى ئازار/ مارسى 2017، له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى سووريا بڵاويكرده‌وه، كه سوپاى توركيا بۆردومانى كردوون.
سه‌رچاوه سه‌ربازييه‌كه‌ى سووريا راشيگه‌ياندووه، ده‌ستدرێژييه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر خاكى سووريا ئامانج لێيان وه‌ستاندنى پێشڕه‌وييه‌كانى سوپاى سووريايه. به گوته‌ى خۆى.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتينكى رووسيى دوێنێ پێنجشه‌ممه بڵاويكرده‌وه، ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى پاسه‌وانى سنوورى سووريا به هۆى بۆردومانه‌كانى توركياوه كوژراون و بريندار بوون.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان پێشتر رايگه‌ياندبوو، يه‌كه‌كانى سوپاى توركيا و هێزه هاوبه‌شه‌كانى قه‌ڵغانى فورات به‌ره‌و منبج ده‌ڕۆن، دواى ئه‌وه‌ى توانيان شارى باب كۆنترۆڵ بكه‌ن، به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له‌و شاره پاشه‌كشێ نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.
ئ.ه