وەزارەتی تەندروستی لەبارەی رێکارەکانی کۆرۆنا بڕیاری نوێ دەدات

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 108 هەزار و 717 کەس
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 108 هەزار و 717 کەس

K24 – هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی رێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری نوێی دەرکرد و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران دەکرێت.

وەزارەتی تەندروستی لە نووسراوێکدا رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنیان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاریانداوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی پێداچوونەوە بە رێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنادا بکەن.

وەزارەتی تەندروستی بڕیاریداوە بە:

1-داوانەکردنی (کارتی ڤاکسین) لە گەشتیارانی ( ناوخۆ و بیانی) هاتوو بۆ یان چوو لە هەرێمی کوردستان لە 1/12/2022.

2- بەکارهێنانی ماسک لە گشت شوێنە گشتییە (داخراو و کراوە) وەک شوێنە ئایینیەکان، چێشتخانەکان، هۆڵی بۆنەکان بە شێوەی ئارەزوومەندانە، جگە لە دامەزراوە تەندروستییەکان.

3- جەختکردنەوە لە گشت وەزارەتەکان و فەرمانگە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و دامەزراوە و فەرمانگە ناحکومییەکان دەربارەی گرنگی گرتنەبەری ئەو رێکارەنەی کە هانی کارمەند و فەرمانبەرەکانیان بدەن، چونکە ڤاکسین وەرگرتن کاریگەری خۆی سەلماندووە لە رووی کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوون.

.