پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق دوادەکەوێت
K24 - هەولێر
پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، پشووی یاسادانانی په‌رله‌مانی عێراق پەسندکردنی پرۆژه‌یاسای بودجه دواده‌خات.
عه‌باس زاملی په‌رله‌مانتاری عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومه‌تی عێراق سووره له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پرۆژەیاسای بودجه به‌خێراترین شێوه، بۆ ئه‌وه‌ی زوو بینێردرێته په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی.
زاملی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماوه‌ی مانگێك پشووی یاسادانانی خۆی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ده‌كرێت لیژنه‌كان له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وامبن بۆ پێداچوونه‌وه به‌و پرۆژانه‌ی له په‌رله‌ماندان.
پێشبینی ده‌كات حكومه‌ت له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ده‌یانه‌وێت دۆسێی بودجه له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.