ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌داته عێراق

K24 – هه‌ولێر:
پێنتاگۆن له راپۆرتێكدا هۆشداری ده‌داته وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق، له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی چین سنووره‌كان تێنه‌په‌ڕێنن و هۆشداریش به حكومه‌تی په‌كین ده‌دات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زیاتر ئه‌مه‌ریكا هه‌راسان نه‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، چین مامەڵەی خۆی لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت عێراق، لەماوەی ساڵی رابردوودا فراوانترکردووه، پەکین هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ی ئابوورییه‌وه بنكه سەربازییەکانی له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق بونیادبنێت.
کۆڵین کال یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ كاروباری سیاسی به رۆژنامەی میدل ئێست مۆنیتەری راگه‌یاندووه، ئیدارەی ئه‌مه‌ریكا لە نزیکەوە چاودێری مامەڵەی وڵاتانی ناوچەکە و عێراق لەگەڵ پەکیندا ده‌كات، له‌وانه‌ش عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لە دەرئەنجامەکانی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا مامه‌ڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ چین ده‌به‌نه ئاستێكی فراوانتر.