ناسرییه..به‌هۆی گرژی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران سێ خۆپیشانده‌ر كوژران و 18ـی دیكه‌ش برینداربوون
K24 - هەولێر:
گرژی و پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری ناسرییه، كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و داواكردنی خۆپیشانده‌ران بۆ ئازادكردنی چالاكوانێك، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی كانوون یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، خۆپیشاندان له شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكرد.
شڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، لە ناسرییە خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی چالاکوان حەیدەر زەیدی دەکەن، گرژی و پێکدادانیش دروستبووە، لە خۆپیشاندانەکانی ناسرییە 3 کوژراو 18 بریندار هەیه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، خۆپیشاندانەکە لە ناوچەی (بەهو)ـه لە ناسرییە به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چەند ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنیەکانیش لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنراون.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
دوای ماوه‌یه‌ك له پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی سوودانی، خۆپیشاندان له شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكرد، تێیدا داوای ئازادكردنی چالاکوان حەیدەر زەیدی و خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن.