ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا: حه‌ز ده‌كه‌م مێسی نازناوه‌كه بباته‌وه
ئەستێرەی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فەرەنسا، دەیڤید ترێزگێ باسی لە بۆچوونی خۆی کرد له باره‌ی یارییەکەی ئەمڕۆ کە له نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و هاوتا ئارجێنتیناییه‌كه لە یاری کۆتایی جامی جیهانی "قەتەر ٢٠٢٢" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ترێزیگێت کە خاوەنی ڕەگەزنامەی فەرەنسی و ئارجێنتینایه، بەڵام نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی "فه‌ره‌نسا"ـی هەڵبژاردووە، لە لێدوانەکانیدا کە ماڵپەڕی نێودەوڵەتی "گۆڵ" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕایگەیاندووە، دەیەوێت لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئارجێنتینا جامه‌كه به‌رز بكاته‌وه.
ده‌یڤید تریزگێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا نازناوی مۆندیالی 1998ـی برده‌وه، هه‌رچه‌نده بڕیاردانم بۆ هه‌ڵبژاردنی تیپه دڵخوازه‌كه‌م زۆر قورس بووه، هه‌سته‌كانم تێكه‌ڵبوون، به‌ڵام ئاره‌زووی من ئه‌وه‌یه ئارجێنتینا ئه‌م نازناوه به‌ده‌ستبهێنێت و نایشارمه‌وه حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م نازناوه له ده‌ست و باوه‌شی مێسی ببینم.
ترێزێگێت لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بۆیه مه‌یلی من به لای ئارجێنتینا رۆیشتووه، چونكه دەزانم کە دەبێتە دوامۆندیال بۆ مێسی، ئەویش شایەنی ئەوەیە پێش ئه‌وه‌ی واز له یاریكردن بهێنێت ببێتە پاڵەوان، بەڵام ئەم قسانه‌ی من هیچ لە خواستی فەرەنسا بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە کەم ناکاتەوە.
ئەمڕۆ هەریەکە لە فەرەنسا و ئارجێنتینا چاوەڕێی بردنەوەی مۆندیال دەکەن بۆ جاری سێیەم لە مێژووی خۆیاندا.
داڤید تریزگێی ته‌مه‌ن 45 ساڵ، به ره‌سه‌ن خه‌ڵكی ئارجێنتینایه، به‌ڵام له فه‌ره‌نسا له دایكبووه، له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له كۆی 71 یاری 34 گۆڵی كردووه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی ریڤه‌رپله‌یت و نیولز ئۆڵد بۆیزی ئارجێنتینا كردووه، درێسی یانه‌كانی یوڤێنتۆس و مۆناكۆشی پۆشیوه.