رێگا بۆ خەڵكی منبج كرایەوە تا خۆیان دەستی داعش رزگار بكەن

ئەنجوومەنی سەربازی منبج كاری بەشێك لە ھێزەكانمان رزگاركردنی خەڵكی سڤیلە
kurdistan24.net

K24 - منبج

لەگەڵ پێشچوونی شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج بۆ ناوەندی شارەكە، رۆژانە ھاوڵاتی ھەوڵدەدەن خۆیان لە ژێر دەستی داعش رزگار دەكەن و بگەن بە ناوچە ئازادكراوەكان، ھەرچەندە داعش زۆر لە ھاوڵاتیانی منبج وەك پشتێنەی مرۆیی بەكاردەھێنێت، بەڵام بە گوتەی سەركردەكانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج لە باکووری سووریا دەڵێن، رێگەیەكیان بۆ رزگاركردنی خەڵكی سڤیل كردوەتەوە و كاری بەشێك لە ھێزەكەیان رزگاركردنی خەڵكی سڤیل دەبێت.