خه‌ڵكی خێرسۆن راده‌كه‌ن و شاره‌كه‌یان جێده‌هێڵن
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له 11ـی تشرینی دووه‌می رابردوو، شاری خێرسۆنی ئۆكرانیا له ژێر كۆنترۆڵی رووسه‌كان نه‌ما و كیێڤ كۆنترۆڵی كرده‌وه، دووباره خه‌ڵكی ئه‌و شاره راده‌كه‌ن و شاره‌كه‌یان جێده‌هێڵن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئۆتۆمبێله‌كانی خه‌ڵكی خێرسۆن به ریز وه‌ستاون و خه‌ڵكی له شاره‌كه‌یاندا راده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاژانسه راشیگه‌یاند، رۆژانه خێرسۆن تۆپباران ده‌كرێت، رووسه‌كان له به‌ری رووباری دنیبرۆ هێرشده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و شاره، به‌مهۆیه‌وه خه‌ڵكه‌كه رۆژانه ئه‌و شاره جێده‌هێڵن.
به‌هۆی بۆردومانی رووسه‌كان له رۆژی 24ـی ئه‌م مانگه بۆسه‌ر شاری خێرسۆن، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، سەرکۆنەی هێرشه‌كه كرد و ئاشکرایکرد، بەیانی زوو ناوەڕاستی شاری خێرسۆن لەلایەن سوپای رووسیاوه بۆردوومانکرا.
زێلێنسکی ئاماژەی بەوشەدابوو، ئامانجی بۆردوومانەکە تۆقاندنی خەڵکی ئۆکرانیایە.
24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له ریزی سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.