هه‌ولێر.. دایكێك به سكێك پێنج منداڵی بوو و دووانیان گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی هه‌ولێر، له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه، ژنێك به سكێك پێنج منداڵی ده‌بێت و دووانیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، چوار له منداڵه‌كان كوڕن و یه‌كێكیان كچه، دایكه‌كه كه‌م ئه‌ندامه فه‌رمانبه‌ره و باوكه‌كه‌ش خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و نابیستێت و سێ له‌و منداڵانه‌ی كه له ژیاندا ماون، خراونه‌ته ژێر چاودێری له به‌شی منداڵه ناكامه‌كان.