سلێمانی.. گه‌نجێك به‌هۆی غازی سۆپاوه گیانی له‌ده‌ستدا

K24 - سلێمانی:
له شاری سلێمانی به‌هۆی سۆپای غازه‌وه گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا و گه‌نجێكی دیكه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، سامان نادر، بەڕێوه‌بەری سەنتەری فریاگوزاری خێرا (122)، بە کوردستان24ی راگەیاند، لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی دووگەنجی تەمەن 35 ساڵ لەکاتی خەودا غازی سۆپا لێیان داوه و به‌هۆیه‌وه یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئه‌وه‌ی دیكه ره‌وانه‌ی نەخۆشخانە کراوە.
ئه‌مه له كاتێكدا، رۆژی پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵێك له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، 15 كه‌س گیانیان لەدەستدا و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوون، هەروەها شەوی 21/11/2022، لە رووداوێکی هاوشێوەدا بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە شاری دهۆک شه‌ش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر له 30 کەسی دیکەش برینداربوون.