كاردانه‌وه‌كانی په‌لاماردانی كچێك له سلێمانی فراوانترده‌بێت
K24 – سلێمانی:
دوای په‌لاماردانی كچێك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجه‌وه لە ناوچه‌ی هوانەى پارێزگاى سلێمانى، كاردانه‌وه‌كان فراوانتربوون و دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش داواده‌كه‌ن كۆتایی بهێندرێت به‌و پێشبڕكێیانه‌ی له‌لایه‌ن ماتۆڕسواره‌كانه‌وه، رۆژانی هه‌ینی له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌رچه‌نده په‌لاماردانی كچه‌كه له ئاستی حكوومه‌ت، دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كان و له ئاستی گشتی به تایبه‌تی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناڕه‌زایه‌تی زۆری لێكه‌وته‌وه، دایشتووانی ناوچه‌كه و ئه‌و كاسبكارانه‌شی له ناوچه‌ی هوانه‌ی سلێمانی كارده‌كه‌ن بۆ كوردستان24 بێزاری خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌و نمایش و ده‌نگه ده‌نگه‌ی ماتۆڕسواره‌كان و کە رۆژانى هەینى له‌و شوێنه‌دا كۆده‌بنه‌وه بۆ نمایش و پێشبڕكێ.