راستی وێنەکانی جۆرجینا لە سعوودیە

K24 - هەولێر:

دوای پەیوەندیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی تۆپی پێ بە یانەی نەسری سعوودییەوە و واژووکردنی گرێبەستێک لەگەڵ یانەکەدا، چەند وێنەیەکی خۆشەویستەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەزوویی بڵاوبووەوە.

لە یەکێک لە وێنەکاندا جۆرجینا رۆدریگێز تیشێرتی یانەی نەسری سعوودی لەبەردایە و لە وێنەیەکی دیکەشدا، لەچکی لەسەردایە.

6454

بە گوێرەی هەواڵێکی ناوەندی "میسبار" کە ناوەندێکی عەرەبی سەربەخۆیە، وێنەکەی جۆرجینا کە تیشێرتی یانەی نەسری سعوودی لەبەردایە، ساختەیە و دەستکاریکراوە.

لەلایەکی دیکەوە، سەبارەت بە وێنەیەکی دیکەی جۆرجینا کە تێیدا بە لەچکەوە دەرکەوتووە، دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکە، لە ڤیدیۆکانی ساتی پێشوازی لە کریستیانۆ و خێزانەکەی، دەرکەوت وێنەکەی جۆرجینا بە لەچکەوە، ساختەیە و بە بەرنامەیەکی هاوشێوەی (فۆتۆشۆپ) دروستکراوە.