مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا

K24 – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت، گەیشتە بەغدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکانی عێراق، سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک کۆمار لەتیف رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەممەد حەلبووسی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری  فائق زێدان کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری دەکرێت.

هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنیان تاووتوێ دەکرێت.