بەردەڕەش.. بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاووڵاتییەک کوژرا
K24 – ههولێر:
لە گوندی یەکماڵەی سەر بە قەزای بەردەڕەش، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاووڵاتییەک کوژرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (11ـی کانوونی دووەم/یەنایەری 2023)، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای بەردەڕەش بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە، هاووڵاتییەک لە گوندی یەکماڵە بە ناوی (نەزیر ئیبراهیم) کوژرا.
سەرچاوەكه روونیشیکردەوە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارهی رووداوەکە دەستپێکردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، بکوژەکە رایکردووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.