ئه‌مه‌ریكا 10 ملیۆن دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له‌باره‌ی مه‌حموود عه‌بدییه‌وه پێبدات
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی كه زانیاری له‌باره‌ی تۆمه‌تباری هێرشكردنه‌سه‌ر هۆتێلێك له نایرۆبی مه‌حموود عه‌بدی و هاوكاره‌كانی پێبدات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له15ـی كانوونی دووه‌می ساڵی 2019، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی تووندڕه‌وی سه‌ر رێكخراوی ئه‌لقاعیده، له رێگه‌ی چه‌ك و بۆمبی ده‌ستییه‌وه هێرشیانكرده‌سه‌ر ناوه‌ندی (دۆسیت)ـی بازرگانی و هۆتێلێك له نایرۆبی پایته‌ختی كینیا، بووه هۆی كوژرانی 21 كه‌س، له‌نێویاندا هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكیش كوژرا.
پێشتریش بزووتنه‌وه‌ی لاوانی سه‌ر به رێكخراوی ئه‌لقاعیده، زانیاری له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی نایرۆبی بڵاوكرده‌وه، كه مه‌حموود عه‌بدی عه‌ده‌ن، ناسراو به مه‌حموود عه‌بدولڕه‌حمان وه‌ك پلانداڕێژه‌ری ئه‌م هێرشه ناسراوه‌و واشنتن وه‌ك تیرۆریستێكی جیهانی ناساندوویه‌تی و بڕی 10 ملیۆن دۆلاریشی بۆ ده‌ستنیشانكردنی شوێن و زانیاری له‌باره‌وه‌ی ته‌رخانكردووه.