داوا له بایدن ده‌كرێت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
سیاسه‌تمه‌دارێكی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوا له جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
جێفری یانگ، سیاسه‌تمه‌داری دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كاندید بۆ پارێزگاری ویلایه‌تی كێنتاكیی له تویتێكدا داوای له جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
سیاسه‌تمه‌داره ئه‌مه‌ریكییه‌كه له تویتێكدا جۆو بایدنی به "تاواتباری جه‌نگ" ناوبردووه و داوای دادگاییكردنی كردووه. له تویته‌كه‌ی یانگدا هاتووه: پێویسته ده‌ستبه‌جێ جۆو بایدن به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی جه‌نگ كه له ئۆكرانیا، یه‌مه‌ن، سووریا و عێراق ئه‌نجامیداون دادگایی بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا هاتووه: پێویسته بایدن به‌هۆی به‌رده‌وامیدان به‌شه‌ڕی به وه‌كاله‌تی نایاسایی دژ به رووسیا له ئۆكرانیا دادگایی بكرێت.
له كۆتایی تویته‌كه‌دا هاتووه: به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رجه‌م سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1945ـه‌وه تاوانباری جه‌نگ بوونه.