فوئاد حوسێن ناوه‌رۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی برێت مه‌كگۆرك بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ناوه‌رۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی برێت مه‌كگۆرك، بۆ كوردستان24 ئاشكراده‌كات. گوتیشی: "گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وامن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دكتۆر فوئاد حوسێن، له داڤۆسه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كوردستان24ـی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك عێراق به كاریگه‌رییه‌وه له كۆڕبه‌ندی داڤۆس له رووی سیاسی و ئابووری به‌شدارین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق له ئێستادا خه‌ریكه ئابووری خۆی بونیات ده‌نێت.
ده‌شڵێت: "چه‌ندین سه‌ركرده‌ی جیهانی و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانم بینی، وێڕای نوێنه‌ری كۆمپانیاكان و بانكه‌كان، له‌میانیدا داوامان له كۆمپانیاكان كردووه، بێن له عێراق وه‌به‌رهێنان بكه‌ن".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: "پرۆسه‌ی دایه‌لۆگی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، بێگومان رێككه‌وتنێكی سیاسی بوونی هه‌یه له نێوانیان، میكانزمی كاركردنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای تێدا باسكراوه".
ده‌شڵێت: "سه‌ره‌تای گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌گشتی له باره‌ی بوودجه‌ی گشتی عێراقه‌وه ده‌بێت، دواتر یاسای نه‌وت و گاز، پاشان ئاسایشی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140".
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی برێت مه‌كگۆرك رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیكرده‌وه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ ئاشنابوون به محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه، كه پێشتر مه‌كگۆرك نه‌یده‌ناسی، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، تا چاره‌سه‌ریان بكات، هه‌روه‌ها سه‌ردانێكی منیش بۆ واشتن هه‌یه، باسی له‌و سه‌ردانه‌ش كردووه، كه مه‌به‌ست لێی به‌هێزكردنی پرسه ئابووری و سیاسییه‌كانه.