نێچیرڤان بارزانی و ئه‌لینا رۆمانۆوسكی دواین پێشهاتی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاووتوێكرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، دوايين پێشهاته‌كانی تایبه‌ت به گفتوگۆى نێوان به‌غدا و هه‌ولێریان تاووتوێكرد.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 21ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى تایبه‌ت به گفتوگۆى نێوان حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيان، تاوتوێكران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاوڕابوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌بێته مايه‌ى سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌ش.
لاى خۆيه‌وه ئالينا رۆمانۆوسكى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، پشتگيريى واشنتنی بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى .
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، ڕێكخستنه‌وه و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.