هۆڵهندا هاوكاری ئۆكرانیا دهكات
K24 – ههولێر:
حکومەتی ھۆڵەندا، دوو مووشەکھاوێژی سیستهمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و ژمارەیەک مووشەک رەوانەی ئۆکرانیا دەکات.
کاجسا ئۆلۆنگرین وەزیری بەرگریی ھۆڵەندا، لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، ھۆڵەندا بە ھاوکاری لەگەڵ ئەمهریکا و ئەڵمانیا، پشتیوانی لە پڕۆژەی سیستهمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت دەکات.
ئۆلۆنگرین باسی لەوەشکرد، وڵاتەکەی دوو مووشەکھاوێژی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و ژمارەیەک مووشەک رەوانەی ئۆکرانیا دەکات و 65 سەربازی ھۆڵەندیش مەشق بە سەربازانی ئۆکرانی دەکەن سەبارەت بە سیستمەکە.
ھەروەھا ئۆلۆنگرین ئهوهشی خستهڕوو، بڕیاری حکومەتی ھۆڵەندا بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا، ئاماژەیەکی سیاسییە بەرامبەر رووسیا. ئاماژهی بهوهشكرد، ئەو پشتیوانییەی دەکرێت وەڵامی بانگەوازەکەی سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکیە.
سەرۆکوەزیرانی ھۆڵەندا، مارک رووتە لە 17ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەمهریکا جۆ بایدن کۆبووەوە و ئیدانەی ھێرشەکانی رووسیای کرد بۆ سەر ئۆکرانیا و ئاماژەی بەوە شکرد، بەنیازن لەرووی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە پشتیوانی پێشکەش بە ئۆکرانیا بکەن.