شەش چەكداری داعش لە سەلاحەددین دەستگیركران

K24 - هه‌ولێر:
له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین و له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا شه‌ش چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای سەلاحەددین و لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی شەش چەكداری داعشی دەستگیركرد كە بەگوێرەی ماددەی چوار تیرۆر داواكراو بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، لە دانپێدانانەكانیاندا یەكێك لەو چەكدارانە دانی بەوەداناوە لەوكاتەی لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە داعشەوە دەكات، ئەركی ئەوە بووە ئایدۆلۆژییای داعش لەنێو قوتابخانەكانی پارێزگای نەینەوادا بڵاوبكاتەوە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه (15ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگه‌یاند، هیچ كاتێك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق دیارینه‌كراوه و عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش.
محەممەد شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەڕەشە و هێرشی چەکدارانی داعش لە سووریاوە بۆ ناو سنووری ناوچه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه، بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق تاوه‌كو ئێستا پێویستیان به پاڵپشتی، راوێژ و راهێنانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، سوودانی باسی له‌وه‌شكردووه، كابینه‌كه‌ی دەیەوێت بە هەمانشێوەی سعوودیە و وڵاتانی کەنداو سوود لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمه‌ریکا وەربگرن، هه‌روه‌ها دەشکرێت لەیەککاتدا لەگەڵ ئێران و ئەمه‌ریکا پەیوەندییەکی باشیان هەبێت.
هه‌ر لەو چاوپێکەوتنه‌دا لەگەڵ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سەرۆک وەزیرانی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا لە سەرۆکەکانی پێش خۆی جیاوازە و لەهەمووان زیاتر شارەزای عێراقە، دەکرێت ئەمه بكرێته بنه‌مای پەیوەندییەكی زۆر باش له‌نێوان به‌غدا و واشنتن.