وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لەسەرۆکی رێکخراوی سەمەرتیان پێرسی ئەمەریکی دەکات
K24 – ههولێر:
پشیتوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، پێشوازی لە فرانکلین گراھام،سەرۆکی رێکخراوی سەمارتیان پێرس كرد.
رێکخراوی سەمەرتیان پێرس رێکخراوێکی ئەمەریکییە و یەکێکە لەوانەی لەسەرئاستی جیھانی کاری خێرخوازی دەکات و بەردەوام پشتگیری دۆزی کوردستان بوون، بەتایبەتی لەکاتە پێویستەکاندا ھاوکاری و پشتیوانی مرۆییان پێشکەش کردووە.
لەماوەی مانەوەیاندا لەگەڵ وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی چەند پڕۆژەیەک لەخزمەتی گشتی و پێکەوەژیانی ئایینی تاوتوێ دەکەن.