کەشناسی: لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت

بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێت.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک شوێن، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفری لەگەڵدایە و ئەگەرى هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبێت و لەکاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 13
سلێمانی: 11
دهۆک: 12
کەرکوک: 16
هەڵەبجە: 11
زاخۆ: 13
سۆران: 9
گەرمیان: 18