راوێژکاری ئەڵمانیا: فڕۆکە بۆ ئۆکرانیا نانێرین

K24 – هه‌ولێر:
ئەڵمانیا رەتیدەکاتەوە فڕۆکە بۆ ئۆکرانیا بنێرێت و راوێژكاری ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو راپۆرتانەی باس لە ناردنی فڕۆکە بۆ ئۆکرانیا دەکەن، زۆر بێ مانان.
ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا وەڵامی ئەو راپۆرتانە دەداتەوە، کە باس لە ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکرانیا دەکەن، شۆڵتز له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، فڕۆکە بۆ ئۆکرانیا نانێرین و ئەو راپۆرتانەش باس لەوە دەکەن، زۆر بێ مانان.
لەگەڵ بڕیاری ناردنی تانکی جۆری لیۆپارد 2ـی ئەڵمانیا بۆ ئۆکرانیا، باس لەوە دەکرا دوای ناردنی تانکەکان، فڕۆکەی جەنگی ئه‌ڵمانی رەوانەی ئۆکرانیا دەکرێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه، ئه‌ڵمانیا له رووی مرۆیی و سه‌ربازییه‌وه هاوكارییه‌كی باشی كێڤی كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندووه، فڕۆكه به ئۆكرانیا ناده‌ن.