بلینكن گه‌یشته قاهیره

K24 - هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتێك بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته قاهیره.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، بلینكن به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل ئه‌و گه‌شته‌ی ده‌ستپێكردووه، به‌و هیوایه‌ی له رێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، دۆخه‌كه هێوربكه‌نه‌وه.
بۆ تاووتوێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، بلینكن چاوی به عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر ده‌كه‌وێت، كه میسر رۆڵێكی مێژوویی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین هه‌بووه. (هه‌روه‌ك فرانس پرێس ئاماژه‌ی پێداوه).