كچێك به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی لووته‌وه گیانی له‌ده‌ستدا

K24 - هه‌ولێر:
كچێكی 21 ساڵی به‌ریتانی به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی لووته‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و براكه‌یشی ده‌ڵێت، "پێشتر تووشبووی هیچ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار نه‌بوو و ته‌ندروستی جێگیر بوو".
رۆژنامه‌ی (سه‌ن)ـی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵی ئه‌و وڵاته به ناوی (كارین جۆولێس ئۆریبی) دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی لووت و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌باره‌ی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی، برای كچه 21 ساڵییه‌كه به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، "پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری، ته‌ندروستی باش بوو و تووشبووی هیچ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار نه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدا و گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، بوورایه‌وه و بۆ نه‌خۆشخانه گواستمانه‌وه".
برای ئه‌و كچه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "دوای ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مبوڵانس خوشكه‌كه‌م گه‌یانده نه‌خۆشخانه، پزیشكه‌كان پشكنینی زۆریان بۆ ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وت، بڕێکی زۆری خوێن لە سییەکانی، لوولەی هەناسە و سورێنچکیدا هەبووە و چیتر نەیتوانیوە هەناسە بدات". گوتیشی، "پزیشكه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ستیان هات كردیان، به‌ڵام خوشكه‌كه‌م گیانی له‌ده‌ستدا".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بنه‌ماڵه‌ی كچه 21 ساڵییه به میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاندووه، سكاڵای فه‌رمی له‌لایه‌ن داواكاری گشتی تۆمارده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كامه لایه‌ن به‌رپرس بووه له گیانله‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌یان.
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی "ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ریتانیا"، ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری لووت ده‌كرێت ببێته هۆی، سه‌ختی هه‌ناسه‌دانی هه‌میشه‌یی، تێکچوونی دیواری ئیسقانەکان و گۆڕانی هەستی بۆن‌کردن.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی (سه‌ن)ـی به‌ریتانی