له‌ رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی بۆ سەردانی رۆژئاوای کوردستان وه‌ربگره‌

ده‌روازه‌ی سنووری پێشابوور
ده‌روازه‌ی سنووری پێشابوور

K24 - زاخۆ:

لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، سەردان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان، به‌ رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه‌ ده‌كرێت.

شەوکەت بەربوهاری، بەڕێوەبەری دەروازەی پێشابوور، بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەمەستی خزمەتکردنی زیاتری پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان و نه‌هێشتنی رۆتینی ئیداری و کارئاسانیكردن بۆیان، لە هەفتەی داهاتووەوە پەڕینەوە لە دەروازەی پێشابوور به‌  ئۆنڵاین دەکرێت و هەر پەنابەرێکی رۆژئاوای كوردستان کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیه‌، دەتوانێت لەماڵی خۆی بێ هیچ ماندووبوونێك لە رێگەی ئەو لینکەوە، داوای خۆی پێشکەشبکات و ره‌زامه‌ندی چوون بۆ رۆژئاوا وەربگرێت.

ناوبراو گوتیشی: سەبارەت بە هاتنەوەش لە رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ بۆ هەرێمی کوردستان، لە مانگی تەمموزی پارساڵەوە کردوومانە بە ئونڵاین.

بەربوهاری راشیگەیاند، نەک تەنیا هاتن و چوون، بەڵکو سیستەمی باج و داهاتیش بەشێوەکی رێک وشەفاف رێکخراوە و لەم دەروازەیە کاری پێدەکرێت.