پوتن: دووباره زرێپۆشه‌كانی ئه‌ڵمان بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر رووسیا
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا شه‌ڕی ئۆكرانیا به هێرشی نازییه‌كانی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م وه‌سف ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دووباره زرێژپۆشه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌بنه‌وه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر رووسیا.
له ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو به‌سه‌ر نازییه‌كانی ئه‌ڵمان له ستالینگراد، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له گوتارێكدا رایگه‌یاند، دووباره زرێپۆشه‌كانی ئه‌ڵمانیا، كه وه‌ك هاوكاری ده‌درێنه كیێڤ، ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر مۆسكۆ.
پوتن له میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا گوتی: "ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌م بابه‌تێكی جدییه، دووباره زرێپۆشه‌كانی لیوباردی ئه‌ڵمانی ده‌بنه‌وه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر مۆسكۆ".
پوتن ده‌شڵێت: "هاوپه‌یمانه‌كانی هیتله‌ر له‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا شه‌ڕی ئێمه ده‌كه‌ن".
شه‌ڕی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی ستالیندگراد (1942-1943)، یه‌كێكه له‌و شه‌ڕانه‌ی كه پتر له دوو ملیۆن كوژراوی لێكه‌وته‌وه، تا ئێستاش ئێستاش رووسیا یادی ئه‌و شه‌ڕه ده‌كاته‌وه، تێیدا به‌سه‌ر نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتن.
ماوەی شەڕی ستالینگراد، 23ـی ئابی 1942 تاكو 2ـی شوباتی 1943 بوو، شەڕەکە لە شاری ستالینگراد بوو، کە ئێستا پێی دەڵێن ڤۆڵگۆگراد.
ئه‌و شه‌ڕه لەمیانەی جه‌نگی جیھانیی دووەم لە نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و ئاڵمانیای نازی و ھاوپەیمانەکانی رۆمانیا - ئیتالیا - ھەنگاریا و كرواتیا، روویدا.
لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئه‌ڵمانیای نازی بۆسه‌ر خاکی یەکێتیی سۆڤیەت شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد، سوپای ئاڵمانییەکان بەھۆی سەرماوسۆڵەوە و نەبوونی ئازووقەوە، سوپای ئه‌ڵمانیا تێکشان و سۆڤێتییه‌كان سه‌ركه‌وتن.