نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ى دكتۆر خورشید دزه‌یی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی كۆچی دوایی دكتۆر خورشید دزه‌یی، له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی بۆ خێزان و كه‌سوكارى ده‌ربڕی و هيواى خواست خوداى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى خۆى شادبكات.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 5ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ر خورشید دزه‌یی، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد، بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو د. خورشید دزه‌یی باوكی.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو، هيواىخواست خواى مه‌زن گيانى باوكی به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شادبكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه جه‌وهه‌ر خورشید دزه‌یی سوپاس و پێزانينی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.