كلینتۆن: به مژینی خوێنی خه‌ڵكانی تر ترامپ ئه‌و سامانه‌ی كۆ كردۆته‌وه
- هه‌ولێر
هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر دۆناڵد تره‌مپی ركابه‌ر و به‌وه تۆمه‌تباری كرد كه سامانه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای له‌ناوبردنی خه‌ڵكی تر بنیاتنراوه.
كلینتۆن شاری ئه‌تلانتیك سیتی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ترامپی ملیاردێر هه‌ڵبژارد كه هۆتێله‌كانی "ترامپ پلازا" له‌م شاره‌ن و له ساڵی 2014 داخران. "ترامپ مارینا" كه پێنج ساڵ پێش ئێستا به زیان فرۆشرا و "ترامپ تاج محل" كه ئه‌ویش فرۆشراوه.
هیلاری هه‌روه‌ها گوتی رێگه به ترامپ ناده‌ین ئه‌وه‌ی كه له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا ده‌كات، له وڵاته‌كه‌مان بكات، به‌وه‌شی تۆمه‌تباركرد كه قه‌رز به سوودێكی زۆره‌وه ده‌دات.
له به‌شێكی تری هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ترامپ گوتی هه‌رچه‌ند وه‌به‌رهێنانێكی زۆر باش له ئه‌نتلانتیك سیتی كردووه، به‌ڵام كاتێ كه به‌هۆی خراپ به‌ڕێوه‌بردنی رووخا، به سه‌دان كه‌س كاره‌كانیان له‌ده‌ستدا و پشكداران رووخان و قه‌رزده‌ران پاره‌كه‌یان له‌ده‌ستدا و زۆرێك له كۆمپانیاكانی بچووك دووچاری زیانی گه‌وره بوون، هه‌ندێكیان ئیفلاسبوون، به‌ڵام دۆنالد ترامپ به ملیۆنان دۆلار لێ ده‌رچوو.