واشنتن..هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی دۆخی ئابووری عێراق كۆبوونه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له واشنتن هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگییه ئابوورییه‌كان و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوانیان.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نووسیوویه‌تی: له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دووپاتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقمان كرده‌وه".
هه‌روه‌ها بلینكن نووسیوویه‌تی: "پێكه‌وه له‌پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له بواری ئابووری و سه‌ربه‌خۆیی وزه، كارده‌كه‌ین".
له ئێستادا شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن لە ئەمەریکایە و لەگەڵ وەزیری گەنجینە و بانکی فیدراڵی ئەمەریکا گفتوگۆ لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەکەن.
دوێنێ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاندبوو: "دیدارمان لەگەڵ زۆر لە بەرپرسانی ئەمەریکا دەبێت، لەنێویاندا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، جێگری وەزیری بەرگری، هەروەها لە کۆشکی سپی کۆبوونەوەمان دەبێت".
گوتبوشی: "لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئابووری، دارایی، بانکی، بابەتی بەهای دۆلار و دینار، هەروەها بەرهەمهێنانی غاز، نەوت و کارەبا و چەند پرسێکی دیکە".
وەزیری دەرەوەی عێراق، راشیگەیاندبوو: "یەکێک لەو بەرپرسانەی ئەمەریکا کە لەگەڵی کۆدەبینەوە جانێت یەڵێن، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکایە، هاوکات لەگەڵ بانکی فیدراڵی ئەمەریکا کۆدەبینەوە، گفتوگۆ لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەکەین، هیوادارین لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی بگەینە رێککەوتن، لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن بە دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق".
ئاماژەی بەوەشدابوو، لە کۆبوونەوەکانیاندا تیشک دەخەنە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها باس لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 دەکەن.
