باره‌گای ناوچه‌ی چواری پارتی له كه‌ركووك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه سووتێندرا
K24 - هه‌ولێر:
باره‌گای ناوچه‌ی چواری پارتی له گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركووك سووتێندرا. به‌رپرسێكی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێت، "به ئه‌نقه‌سد سووتێندراوه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی كاتژمێر 2:00 باره‌گای ناوچه‌ی چواری پارتی له گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركووك، كه له دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه چۆڵكراوه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه سووتێندرا.
له‌وباره‌وه كادرێكی ناوچه‌كه به‌ناوی "كاوه شوانی" به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سووتانی باره‌گاكه‌یان ده‌ستێكی له پشته‌وه‌یه و "به ئه‌نقه‌سد" سووتێندراوه و كاره‌كه‌ی به "تیرۆریستی ناوبرد".
كاوه شوانی گوتیشی، هه‌رچه‌نده دوای رووداوه‌كانی كه‌ركووك باره‌گاكه چۆڵ‌كرابوو، به‌ڵام سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كان له‌نێویدا مابوون و كاره‌به‌كه‌شیان راگرتبوو، بۆیه "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سووتانه‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه نه‌بووه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لێكۆڵینه‌وه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه به‌رده‌وامن. له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتیش بۆ كه‌ركووك گوتی، "هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و سووتاندنی باره‌گاكه‌ش هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه".