سووریا.. هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمەکان ده‌درێت
K24 - هەولێر:
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمەکان لە سووریا دەدات.
ریچارد برینان بەڕێوەبەری فریاگوزاری بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، رایگەیاند، هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ ئەوەی پێش له بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمەکان لە سووریا بگرن.
هه‌روه‌ها گوتی: "بەهۆی قەرەباڵغی و تێکچوونی ئاوی پاکی خواردنەوە، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمەکان لە سووریا هەیە".
ده‌شڵێت: پێش بوومەلەرزەکە، نەخۆشییەکانی وەک کۆلێرا و سورێژە لە ناوچەکەدا بڵاوبووبووەوە، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمەکان.
رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هەژاند، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان، و برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س.